AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٣ ٢٠:٢١

دۆسیەی "شکۆی زریان"/10

470 ڕۆژی خوێناوی؛ ئیسرائیل لە ئەنجامی جەنایەت و کوشتوبڕ چ پێوانەییەکی تۆمار کرد؟

470 ڕۆژی خوێناوی؛ ئیسرائیل لە ئەنجامی جەنایەت و کوشتوبڕ چ پێوانەییەکی تۆمار کرد؟

یەکێک لە گرینگترین لێکەوتەکانی شەڕی غەززە، ئاستی وێرانی و خەساری مرۆیی، پزیکشی، پەروەردەیی و فەرهەنگییە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل کەوتووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای جێبەجێ کردنی ئاگربڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئێستا باشتر دەتوانرێت لایەنە جیاوازەکانی جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە لە کەرتی غەززە لێک بدرێتەوە. لە ڕاستیدا ئەو ڕژێمە لە زیاتر لە 450 ڕۆژدا کە ئەو ناوچەیەی خستە بەر بوردمانی قورسی ئاسمانی و هێرشی چەند لایەنەوە، ڕێکۆردگەلێکی نوێی لە بواری وێرانی و کوشتوبڕەوە تۆمار کردووە.

کوشتنی منداڵان

ئاماری جیاواز لە ژمارەی شەهیدە فەلەستینییەکان لە غەززە پێشکەش کراوە. بە پێی ئاماری فەرمی، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە 7 ی ئۆکتۆبەری 2023 ەوە تا ڕۆژی شەممە 18 ی جوونی 2025 واتا لە نزیک 470 ڕۆژ هێرش گەییشتووەتە 48876 شەهید و 110642 بریندار. بەڵام لێکۆڵێنەوەیەک کە لە جوونی 2025 لەلایەن لێکۆڵەرانی زانکۆی تەندروستی و پزیشکی ئوستوایی لەندەوە لە گۆڤاری لنست بڵاو کرایەوە، وا خەمڵێندراوە کە لە ڕۆژی 7 ی ئۆکتۆبەری 2023 ەوە تا کۆتایی جوون 64260 کەس لە غەززە بەهۆی مەرگ بە هۆی برینە ترۆماتیکەکانەوە لە غەززە کوژراون.

ئەگەر تەنیا بڕوانینە ئامادە فەرمییەکانەوە زیاتر لە 17 هەزار کەس لە ئەو قوربانیانە منداڵن. بەراوردەکان نیشانی دەدات کە ژمارەی منداڵە کوژراوەکان لە ئەو ناوچە زیاتر لە ئەوەیە کە ڕاگەیێندراوە.

کوشتنی ژنان و بەساڵاچووان

ژنان و بەسالاچووان گرینگترین قوربانیانی شەڕی غەززە بوون. لە نێو شەهیدەکانی غەززە، زیاتر لە 12300 کەس ژنانن. ژنانی دووگیان لە گەورەترین قوربانیانی ئەو شەڕە بووەن. بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 60 هەزار ژنی دووگیان لە غەززە بەهۆی نەبوونی چاوەدێری تەندروستییەوە مەترسیان لەسەر بووە.

کوشتنی فریاگوزاران

داتا خۆجەییەکان نیسانی دەدات کە زیاتر لە 1000 پزیشک و 300 فریاگوزار لە هێرشەکانی ئیسرائیل شەهید بوون. هەروەها زیاتر لە 310 کادیری پزیشکی دیکە دەستگیر یان ئەشکەنجە کراون و لە زیندانن و یان لەسێدارە دراون.

تیرۆری هەواڵنێران

شەڕی غەززە هەروەها بۆ کەسانێک کە هەوڵیان داوە جەنایەتەکانی ئیسرائیل تۆمار بکەن، زۆر قورس بووە. بە پێی ئاماری کومیتەی پارێزەری لە ڕۆژنامەڤانان لە سەرەتای ساڵی 2025 ەوە لانیکەم 160 ڕۆژنامەڤان، وەرگێڕ لە ئەو شەڕە کوژراون کە زۆربەیان فەلەستینی بوون.

ڕووخاندنی نەخۆشخانە و ناوەندە فریاکەوتنەوەکان

کردنە ئامانج و رووخاندنی سیستەمی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دەرمان لە غەززە دەتوانێت بەشێک لە گەڵاڵەی لاواز کردنەوەی سیستەمی چاوەدیری تەندروستی لە غەززە بێت. نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە تۆماری 136 جار هێرش بۆ سەر 27 نەخۆشخانە و 12 ناوەندی پزیشکی دیکە هەواڵی دا کە ژمارەیەکی زۆری پزیشک، پەرەستار و خەڵکی سڤیلی کوشتووە.

وێران کردنی قوتابخانە، زانکۆ و ژێرخانە پەروەردەییەکان

بە گشتی ناوەندە پەروەردەییەکان لە غەززە لە ماوەی شەڕدا داخراو بووە. بە وتەی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی غەززە تەنیا لە شە مانگی یەکەمی شەڕدا واتا تا ئاپی 2024 زیاتر لە 5479 خوێندکار و 261 مامۆستا لە کەرتی غەززە شەهید کراون. تا کۆتاییەکانی مارسی 2024 نزیک بە 87.7 لەسەد لە بیانی قوتابخانەکان لە غەززە سەساریان بەرکەوتووە. هەروەها لە 16 پەردیسی زانکۆیی لە غەززە، 4 حەوشە وێران بوون و 10 ]ەردیسیش بە توندی خەساریان بەرکەوتووە.

خەسار لە ناوەندە فەرهەنگی و کۆنەکان

جگە لە تێچووی مرۆیی زۆر لە شەڕی غەززە، میراتی فەرهەنگیش زۆر خەساریان بەرکەوتووە. هێرشی ئیسرائیلییەکان زیاتر لە گەڕەکەکانی خان یونس، شوجاعیە، زەیتوون و .. بووە.

بە پێی داتاکانی یونێسکۆ لە کاتی دەسپێکی شەڕەوە لانیکەم 43 شوێنی میراتی فەرهەنگی لە غەززە خەساریان بەرکەوتووە. بە گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل بەشێکی گەورە لە میراتی شوناسی غەززە بریتی لە مزگەوت، کڵێسە، بینا مێژووییەکان، مۆزەخانەکان، ناوەندی فەرهەنگی و زانکۆکانیان کردووەتە ئامانج.

دەرەنجام

یەکێک لە گرینگترین لێکەوتەکانی شەڕی غەززە، ئاستی ئاستی وێرانی و خەساری مرۆیی، پزیکشی، پەروەردەیی و فەرهەنگییە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل کەوتووەتەوە. هێرشەکانی ئەو ڕژیمە ڕێکۆری نوێی لە کوشتوبڕی مرۆیی و وێران کردنی ناوچەیەکی بچووک لێکەوتووەتەوە. ئاماجەکانی ئیسرائیل لە ئەو هێرشانە دەتوانێت ئەمانە بێت : شوێنێک نەبێ بۆ ژیان کردن لە غەززە، گۆڕینی دیمۆگرافیا لە ئەو ناوچە، دروست کردنی کێشە لە گەڕانەوەی خەڵک، دواخستنی ڕەوتی بووژانەوە و لە کۆتاییدا سڕینەوەی میراتی شوناسی و فەرهەنگی ئەو ناوچە.

News ID 53694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha